باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دەدات لەوەی کە پێویستە چه‌كه‌كان، به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بێت.
پێنجشەممە 27ی تشرینی دوەم باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سلێمانی ده‌كات.
باڵیۆزخانەکە داواش دەکات کە حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشدا هاتووە کە ئەو هێرشانە دوایین هه‌وڵی لایه‌نه زیانبه‌خشه‌كانه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و به‌ئامانجگرتنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دووپاتیشی دەکاتەوە کە به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی تێكدانی، و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه هه‌موو چه‌كه‌كان، به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك له ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت.
|