قوباد تاڵەبانی: یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی داهاتووی عێراق كۆتاییهێنان بێت به هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له كونسوڵی گشتیی ئیمارات رایگه‌یاند"حكومه‌تی فیدراڵی به زووترین كات بكه‌رانی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر رووبه‌ڕووی سزا بكاته‌وه".، دەشڵێت" ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی داهاتووی عێراق كۆتاییهێنان بێت به گروپ و هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2025 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێشوازیكرد له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌حی، كونسوڵی گشتیی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان.
بە گوێرەی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا له‌باره‌ی رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر كۆرمۆر و پرسی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی نێوان ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆکرا و هه‌ردوولا به توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆریان كرد.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هێرشه‌كه‌ی به هێرشێكی تیرۆریستی ناوبرد كه ژێرخانی وزه و ئابووری كوردستان و عێراقی كردووه‌ته ئامانج و "ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵی به‌بێ هیچ جۆره خه‌مساردییه‌ك و به زووترین كات بكه‌ران و ئه‌وانه‌شی له پشتی ئه‌و هێرشه‌وه‌ن بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات و رووبه‌ڕووی سزای یاساییان بكاته‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی داهاتووی عێراق كۆتاییهێنان بێت به‌و گروپ و هێزه چه‌كدارانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت كه ئاسایش و سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوورییان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی نێوان ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان كرا و قوباد تاڵه‌بانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه ئیمارات گرنگی به وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و رایگه‌یاند" له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی گه‌وره هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن له كه‌رته جیاوازه‌كاندا و حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك پێشكه‌شی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات ده‌كات".
|