سودانی لەبارەی هەرێمەوە بریارێکی گرنگی دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەندامیەتی هەریەکە لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دوەم محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی باڵای تایبەتی کرد سەبارەت بە هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
لای خۆیەوە سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند"محەمەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای بۆ ئەو مەبەستە کردووە و جگە لەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی کە بڕیاری لەباوەوە دراوە، بڕیاریش دراوە لیژنەیەکی هونەری پێکبهێندرێت لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و ئەوانەی پشتیوانییان دەکەن و سزادانیان بەگوێرەی یاسا".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە كاتژمێر 11:30ـی شەوی رابردوو چوارشەممە (26ـی تشرینی دووەمی 2025) لە رێگەی موشەكەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەهۆی هێرشەكەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە 4 هەزار مێگاواتەوە بۆ یەك هەزار مێگاوات دابەزی و بەو هۆیە پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ 5 كاتژمێر كەم دەبێتەوە.
|