کوردستان

ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق لە كاردانەوە بە هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر رایگەیاند، " ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا دەکات. هانی بەغدا و هەولێر دەدەین هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان قوڵتر بکەنەوە و لە نزیکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی گرنگی ئابووری و وزە."

پێنجشەممە 27ی تشرینی دوەم مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نوسیویەتی:"دوێنێ گرووپە چەکدارەکان، بە شێوەیەکی نایاسایی کار دەکەن و بە ئەجێندای دەرەکیی دوژمنکارانە ئاراستە دەکرێن، هێرشێکیان کردە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر".

دەشڵێت "پێویستە حکومەتی عێراق ناسنامەی بەرپرسانی ئەم پەلامارە دیاری بکات و روبەڕووی دادگایان بکاتەوە، با ئەمە روون و ئاشکرا بێت لە عێراقێکی خاوەن سەروەریی تەواودا، هیچ جێگەیەک بۆ ئەم جۆرە گرووپە چەکدارانە نییە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوی پشتیوانیی ئەم هەوڵانە دەکات، هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی و پاڵپشتیکەرانیان شوێنپێیان هەڵدەگیرێت، روبەڕوویان دەبینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەدا نووسیویەتی" ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا دەکات، هانی بەغداد و هەولێر دەدەین هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان قوڵتر بکەنەوە و لە نزیکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی گرنگی ئابووری و وزە". 

دەشڵێت "ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری و بنیاتنانی هێزە نیشتمانییەکانی. بەیەکەوە، بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق، بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی و مسۆگەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی"

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.