جیهان

عەلی ئەکبەر ویلایەتی: داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا ئەنجامی کارەساتباری بۆ لوبنان دەبێت

نهانیوز-هەواڵەکان

راوێژکاری رێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستادا بونی حیزبوڵڵا بۆ لوبنان "لە نانی رۆژانە و ئاو گرنگترە" و داماڵینی چەکەکەی ئەنجامی کارەساتباری دەبێت.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی   راوێژکاری رێبەری ئێران تیرۆرکردنی هەیسەم تەباتەبایی، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حیزبوڵڵای لە رۆژانی رابردوودا بە "پێشێلکردنی سەروەریی لوبنان" وەسف کرد و رایگەیاند"ئیسرائیل بەردەوام ئاگربەست پێشێل دەکات".

راوێژکارەکەی خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا ئەنجامی کارەساتباری بۆ لوبنان دەبێت و پشتیوانیکردنی ئێرانی بۆ حیزبوڵڵا دووپاتیکردەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردو ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەیسەم تەباتەبایی فەرماندەی باڵای سەربازی حیزبوڵڵای لە بەیروت تیرۆر کرد.

 
2025-11-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.