وەزارەتی کارەبا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە"چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا دەکرێت و لە چەند مانگی داهاتوودا دەبێتە هۆی پچڕانی کاتی کارەبا".
چوارشەممە 26ی تشرینی دوەم وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند" بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت".
دەشڵێت"وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتیمانی. لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت".
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات. بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پشوو درێژبن لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.
لە کۆاتایی راگەیەنراوەکەشیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە کە لەکاتی ڕوودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاو، وەزارەتی کارەبا پێشوەختە هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە.
|