بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی دیدارێکدا جەختی لە لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردەوە و پشتیوانی خۆیشی لە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی دوەم بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا پێشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییەکان خرایەبەر باس و پێویستی بەردەوامی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق بە گرنگ زانرا.
لەمیانی دیدارکەدا سەرۆکی یەکێتی جەختی کردەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و کارئاسانیکردن بۆ سەرمایەداران و خاوەنکارانی هۆڵەندا دەربڕی تاوەکو رۆڵی کاریگەرتر بگێڕن لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
رەخساندنی زەمینەی لەبارتر لەبەردەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، پشتیوانی لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین.
|