کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەدەین

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

پەیوەست بە پێشهاتە سیاسییەکان لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە بگەین بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت.

2025-11-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.