نارەزایەتیی لە هەولێردەستیپێکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
خاوەن مۆلیدەکانی گەڕەکەکانی هەولێر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکە گردبوونەوەیەکی نارەزاتییان ئەنجام دا و داوا دەکەن حکومەت قەرەبوویان کاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، خاوەن مۆلیدەکانی گەڕەکەکانی هەولێر کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتییان ئەنجام داو ڕایانگەیاند کە ساڵانی ڕابردوو هاوکاری حکومەت بوون لەدابینکردنی کارەبا و لەپڕۆژەی ڕووناکیش ڕێنماییەکانیان تەواو جێبەجێ کردووە، بەڵام بەداخەوە زیانێکی زۆریان بەرکەتووە.
خاوەن مۆلیدەکان داوا دەکەن، حکومەت قەرەبووی زیانەکانیان بۆ بکاتەوە و لەهەمان کاتدا ئەو کەسانەی وەک کارەباچی و ئیشپێکەری مۆلیدەکان کاریان کردووە دابمەزرێن لەپڕۆژەی ڕووناکی، چونکە هەموویان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگان.
|