یەکەم ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕووسی خرایە بازارەوە
نها نیوز – تەندروستیی
یەکەم وڵات ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕووسی خستە بازاڕەوە کە دەتوانێت زیاتر لە 14 جۆری شێرپەنجە بکاتە ئامانج و لە ناویان ببات.
ڤێتنام ڕەزامەندی لەسەر دەرمانی Pembroria دەربڕی کە چارەسەرێکی نوێی بەرگری شێرپەنجەیە لە ڕووسیا.
ڤاکسینەکە، یارمەتی کۆئەندامی بەرگری دەدات لە دۆزینەوە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و دەتوانێت زیاتر لە 14 جۆری شێرپەنجە بکاتە ئامانج و لە ناویان ببات.
ئەمەش چارەسەرێکی مۆدێرن دەدات بە نەخۆشەکان بە تێچووی کەمتر. لەوانەیە یارمەتی خەڵکی زیاتر بدات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستیان بەم چارەسەرە بگات.
|