کوردستان

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی  ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، یەکێتی بەجدی کاردەکات بۆ قۆناغی خۆسازدانەوە و پەیکەربەندی حزب لەسەر بنەمای سزا و پاداشت.

کاروان گەزنەیی  وتەبێژی یەکێتیی  ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.گفتوگۆ لەبارەی هەر سێ تەوەری (هەڵبژاردن، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی)کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو کارنامەیەی حکومەت، کە لەگەڵ پارتی دامانڕشتووە و نزیکبووینەتەوە لە کۆتایی و پەشیمان نەبووینەتەوە و چاوەڕِوانیمان ئەوەیە لایەنەکانی دیکەش پەشیمان نەبووبێتنەوە و بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە بۆ ئەوەی بە زوویی دانوستانەکان دەستپێبکەینەوە و حکومەت پێکبهێنین.

دەشڵێت "پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق حەقی یەكێتیی نیشمانییە و كاندیدمان دەبێت بۆی؛ تائێستا مەكتەبی سیاسی بڕیاری لە كاندیدەكە نەداوە."

2025-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.