هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەفسەرێکی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت" له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه بڕیاریان بۆ شۆڕکراوەتەوە کە سزای ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستپێبکاتەوە"، دەشڵێت" هاووڵاتییان گلەیی و ڕەخنەیەکی زۆریان لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان هەیە".
سێشەممە 25ی تشرینی دوەم عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌فسه‌ر له‌هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند" له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه بڕیاریان بۆ شۆڕکراوەتەوە کە سزای ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستپێبکاتەوە و دەستیان بەسەردا بگیرێت".
ئەفسەرەکەی هاتوچۆ وتیشی لەپێشتردا بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە سزا و لێپچینەوەیان لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان ڕاگرتووە، بەڵام هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە لێپێچینەوەی توندیان بەرامبەر دەکرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێک و خاوەنەکەی لە لێپرسینەوە دەربازی نابێت.
|