ئیسرائیل دەستی بە جوڵە کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
ئیسرائیل دوای بەئامانج گرتنی سەرکردەی باڵای حزبوڵا خۆی بۆ هەر هێرشێک ئامادە دەکات و دەستی بە ئامادەکاری کردوە و گومەزی ئاسنین و مووشەکە بەرگرییەکانی خستەکار.
دەستەی پەخشی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشیی لەسەر سنووری باکووری ئیسرائیل بەرز کردەوە، هەروەها سیستەمی مووشەکیی بەرگریی لە باکووری ئیسرائیل خستە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵکشانێکی ئەگەری.
دەستەکە ئاماژەی دا بە ئەگەری وەڵامدانەوەی حووسییەکان بەهۆی کوشتنی کەسی دووەم لەنێو حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووت ئەبوو عەلی تەبتەبایی، لە بۆردومانێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا".
هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکان لە دژی حیزبوڵڵای لوبنانی بەردەوام دەبێت، جەختیشی کردەوە لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و ئاستی ئامادەباشیی لەسەر سنوور.
|