تەندروستی

چۆن لە مەترسیی شێرپەنجەی پرۆستات دوور بین؟

نها نیوز – تەندروستیی

شێرپەنجەی پرۆستات حاڵەتێکی باوە ، لە ماوەی تەمەنیاندا لە هەر 8 پیاو یەکێکیان تووش دەبێت، هەرچەندە زۆرجار بە هێواشی گەشە دەکات، لە ڕژێنی پرۆستاتدا قەتیس دەبێت، بەبێ ئەوەی بڵاوبێتەوە یان مەترسی زۆری لەسەربێت ، هەندێک جۆری شێرپەنجەی پرۆستات دەتوانن شەڕانگێز بن و بە خێرایی بڵاوببنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زوو دەستنیشانکردن و پشکنینی بەردەوام زۆر گرنگە.

شێرپەنجەی پرۆستات دووەم بڵاوترین شێرپەنجەیە لەنێو پیاواندا لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی سادە دەتوانرێت مەترسییەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە. کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سانت جۆرج لە گرینادا، ئەم ڕێنوێنییانە پێشکەش دەکات.

1. پشکنینی پێشوەختە.. کلیلی ڕزگاربوون
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی پرۆستات ئەوەیە کە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا نیشانەی دیاری نییە. کاتێک نیشانەکانی وەک سەختیی میزکردن و ئازاری حەوز دەردەکەون، ڕەنگە درەنگ بووبێت.

2. چالاکیی جەستەیی.. نیو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا
ڕۆژانە تەنها نیو کاتژمێر وەرزشی مامناوەند، وەک پیادەڕەویی خێرا، پاسکیلسواری یان مەلەکردن، دەتوانێت مەترسییەکانی شێرپەنجەی پرۆستات کەمبکاتەوە.

3. خۆراکی تەندروست.. سیستمی ژیانت بگۆڕە
سیستمێکی خۆراکیی هاوسەنگ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە:

زۆرخواردنی سەوزە و میوە: گرنگترین بەشی خۆراکەکەت بن.
سەرچاوەی تەندروستی پڕۆتین: لەبری گۆشتی دەستکاریکراو، ماسی و پاقلەمەنییەکان هەڵبژێرە.
دوورکەوتنەوە لە چەوریی ناتەندروست: بەکارهێنانی چەورییە زیانبەخشەکان سنووردار بکە.

4. وازهێنان لە جگەرە و تووتن
جگەرەکێشان تەنها زیانی بۆ دڵ و سییەکان نییە، بەڵکو توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە ڕێگە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستاتیش خۆش دەکات.

 
2025-11-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.