وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 دیاری کرا
                        
                        
                             
                         
                             نهانیوز-هەواڵەکان 
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی  کاتی رەوانە کردنی لیستی مووچەی مانگی 10 ی دیاری کرد و رایگەیاند، کۆتایی هەفتە لیستی موچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت. 
 
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، "پاش وردبینی و پێداچوونەوەیەکی چڕ، لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی سلێمانی تەواوکراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم کراوە، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەکە رەوانەی بەغداد بکرێت". 
 
دەشڵێت، "زۆر گرنگە ئەم لیستە بە وردەکارییەوە و بەبێ هیچ هەڵەیەک لێبڕینی %3ـی تێدا بکرێت و پاشان رەوانەی بەغداد بکرێت، چونکە دەبێتە بنەمای مووچەی 36 مانگی داهاتوو". 
   
                            
                            
                            
                            
                        
       
   
    
    
        
   
   
        
 
        
 
 |