ئێران دوا بریاری دا
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆك كۆماری ئێران قسەی کۆتایی کرد و رایگەیاند، وێرانكردنی باڵه‌خانه و كارگه‌كان كێشه‌مان بۆ دروست ناكات، ئێمه به شێوەیەكی هێزتر بنیادیان ده‌نێینه‌وه.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ڕاگه‌یاند، تاران دامه‌زراوه ئەتۆمیەكانی وڵاتەكە بە به‌هێزتر بنیات ده‌نێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئەتۆمی نادات و دەیەوێتە كێشەكانی گەلەكەی چارەسەر بكات.
وتیشی "سەرجەم باڵەخانە، كارگە و ئەو شوێنانەی وێرانكران، جارێكی دیكە بنیاد دەنێینەوە و ئامانجمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌له، لەگەڵ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستیی خه‌ڵكه".
له مانگی حوزهیرانـدا، ئه‌مریكا هێرشیكرده سه‌ر دامه‌زراوه ئەتۆمییەكانی ئێران و دۆناڵد تره‌مپ، هۆشداری داب‌و كه فه‌رمان ده‌دات به ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئه‌گه‌ر تاران هه‌وڵبدات جارێكی دیكه ئه‌و دامه‌زراوانه بخاته‌وه كار كه له‌لایه‌ن وڵاتەكەیەوە بۆردومان كرابون.
|