نهێنی مردنی سەرۆکی پێشوی ئێران ئاشکرا بوو
نها نیوز - هەواڵەکان
کچی سەرۆکی پێشوی ئێران عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی چەند زانیارییەک لەسەر مردنی باوکی ئاشکرا دەکات و لایەنە ناوخۆییەکانی وڵاتەكەی بە دەستوەردان لە "تیرۆرکردنی" باوکی تۆمەتبار کرد.
فائیزە هاشمی ڕەفسەنجانی، کچی سەرۆکی پێشوی ئێران عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی،، لە ڕاگەیەندراوێكدا لایەنە ناوخۆییەکانی وڵاتەكەی بە دەستوەردان لە "تیرۆرکردنی" باوکی تۆمەتبار کرد، لە کاتێکدا دەسەڵاتی دادوەری دوێنێ ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت لەسەر لێدوانە مشتومڕاویەکانی سەبارەت بە مردنی نزیکەی نۆ ساڵ لەمەوبەر.
فائیزە ڕەفسەنجانی بڵاویكردەوە، هۆکاری تیرۆرکردنی باوکی بۆ ڕەخنەکانی لە هەندێک سیاسەتی ناوخۆیی" گەڕاوەتەوە و "بە بەڵگەوە دیارە کە ئەو کارە لەلایەن هێزی بیانی وەک ڕوسیا یان ئیسرائیل پلانی بۆ دانەنرابو، بەڵکو لەلایەن لایەنە ناوخۆییەکانی سیستەمەکەوە بو".
عەلی ئەكبەر رەفسەنجانی، لەساڵانی 1989 تا 1997 سەرۆكی كۆماری ئێران بوە، لە سەرەتای مانگی (كانونی دوەم/1)ـی 2017 لە نەحۆشخانە كۆچی دواییكرد، كە هۆكارەكەیان بۆ جەڵدەی دڵ گەڕاندەوە.
|