ئابوری

هەرێم لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی نۆوە دوا زانیاری راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد، چاوه‌ڕێن له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی نۆ بدرێت، دەشڵێت "بڕیار بدەن ئێمەش 120 ملیار دینارەکەمان دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری ئابووری بە میدیای پارتی راگەیاند "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، فشارێکی زۆرمان خستوەتە سەر حکومەتی فیدراڵی، کە دەبێت عێراق پابەندیی خۆی جێبەجێ بکات".

ئاشکراشیکرد "بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارەکە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەستراوەتەوە بە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە" و، دەشڵێت "پێویستە حکومەتی عێراق پێش هەڵبژاردن، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی ئەیلول بنێرێت".

ڕێباز حەملان دوپاتیشیکردەوە "چاوەڕوانی کۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین كه‌ تێیدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت، تاوەکو ئێمەش 120 ملیار دینارەکەمان بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".
 
2025-10-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.