جیهان

سەرۆکی ئەمریکا زەنگی دەستپێکردنی جەنگێک لێدەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی فەنزوێلا  لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "تکایە جەنگی شێتانەمان ناوێت".

هەینی 24ی تشرینی یەکەم  دوای هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەنێوان واشنتن و کراکاس، نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی  فەنزوێلا ڕایگەیاند: ڕێگەی بە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا داوە چەند ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی لە فەنزوێلا ئەنجام بدەن، سەرباری ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە هەڵمەتێکی سەربازیی کردووە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی دەریای کاریبی و زەریای هێمن.

مادورۆ لەچوارچێوەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەندیکاکانی ولاتەکەی وتی " بەڵێ بۆ ئاشتی، بەڵێ بۆ ئاشتی تا هەتایە، بەڵێ بۆ ئاشتی تا هەتایە، نەخێر بۆ جەنگی شێتانە...تکایە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێزێکی تایبەتی ئەمریکا تا ئێستا لە هەڵمەتێکدا 32 بازرگانی ماددەی هۆشبەری کوشتوە و راشیگەیاندوە کە هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت.

 
2025-10-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.