دوو وڵاتی زلهێز بەرەو شەڕ هەنگاو دەنێنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند" ئەگەر ڕووسیا جەنگ ڕانەگرێت مووشەکی 'تۆماهۆک' دەدەم بە ئۆکرانیا"، سەرۆکی روسیاش دەڵێت" پیدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا هەنگاوێکی مەترسیدارە و پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن بەتوندی تێک دەدات".
دووشەممە 13ی تشرینی یەکەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە بارەی پرسی پێدانی مووشەکەی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا رایگەیاند" ئەگەر ڕووسیا بەم زووانە جەنگی ئۆکرانیا ڕانەگرێت، ئەوە مووشەکی دوور مەودای تۆماهۆک دەدەم بە ئۆکرانیا."
دۆناڵد ترەمپ جەختیشێ کردەوە، تۆماهۆک مووشەکێکی سەرسوڕهێنەرە، چەکێکی بەهێزی هێرشبەرە، بەڕاستی، ڕووسیا پێویستی بەوە نییە بگات بە خاکەکەی.
هاوكات کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملن' لەم بارەیەوە هۆشداریی داوە و ڕایگهیاند" ڕووسیا نیگەرانە لە بابەتی پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەمە ڕوو بدات بێگومان ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەکە ڕوو دەدات و پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن بەتوندی تێک دەدات".
|