زانیاریی لەسەر 12 کۆچبەری کوردلە لیبیا ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا ئاشکرای کرد، ژمارەیەک كۆچبه‌ری عێراقی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چونه‌ته ناو لیبیا دۆزرانه‌وه و سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)ی لیبیا راگەیاند،12 كۆچبه‌ری عێراقی دۆزرانه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چونه‌ته ناو لیبیا.
وتیشی "ده‌ستمان به ڕێكاره‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا كردوه سه‌باره‌ت به سه‌لماندنی ناسنامه‌كانیان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌یان بۆ عێراق كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن".
ئه‌حمه‌د سه‌حاف ئاماژەی بەوەدا، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا پێشتر ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 41 كۆچبه‌ر ڕاگه‌یاندبو كه ئێستا له سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا راگیراون".
|