کوردستان

سودانی بەڵێن بە هەرێم دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" داهاتی نانەوتی هەرێم ئامادەیە و هەرکات بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت رەوانەی بەغدا دەکرێت"، دەشڵێت" بەڵێن لە سودانی وەرگیراوە ئەم هەفتەیە مووچەی هەرێم خەرج بكات".

یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەم ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ میدیاكان ڕایگەیاند" داهاتی نانەوتی هەررێم ئامادەیە و هەركات بڕیاری خەرج كردنی مووچە درا داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".

وتیشی" بەڵێن لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ وەرگیراوە، كە ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرج كردنی مووچە بدرێت".

جەختیشی كردبووەوە، لەمەودوا و بەهۆی هەناردەی نەوتەوە پێویست ناكات بابەتی مووچە ببرێتە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.