وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و پرسێکی نوێ دەوروژێنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بڕیارە وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لیستی مووچەخۆران، لیستی ئەو خانەنشینانەش رادەستبکات کە پاداشتی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەگەڵ لیستی مووچەدا، لیستی ئەو خانەنشینانەش رادەستبکات کە پاداشتی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە و ژمارەیان 29 هەزارە کەسە.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چەند رۆژی داهاتوو وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن، لیستی ئەو خانەنشینانە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن کەلە مانگی تشرینی یەکەمدا دۆسیەکانیان تەواو دەبێت و پاداشتی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە".
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لیستی ئەو خانەنشینانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول خانەنشین دەبن و پاداشتی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە، رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەڵام خەرجنەکراوە.
|