کوردستان

دەستپێکی بانگەشەکەى پارتی تەقەی تێکەوت

نها نیوز – هەواڵەکان

یەکەم هەڵمەتی بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کەرکوک، بە هۆی رکابەرى تووند لەنێوان شاخەوان عەبدوڵا و شاهۆ نەجم  تەقەی تێکەوت و  تەواو نەکرا و لە کاتی وتاردا تەقە کرا.

دەستپێکى بانگەشەکەى پارتى لە یاریگاى شۆڕیجە بوو، تێیدا شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکى لیستى پارتى لە کەرکوک بەبێ هیچ کێشەیەک وتارى پێشکەشکرد، پاشان شاهۆ نەجم کەرکوکى کە بەربژێرى دووەمە، چووە سەر ستەیچ و وتارى پێشکەشکرد، هاونیشتمانییەک کە لە یاریگاکە ئامادەبوو "لە کاتى وتارەکەى ئەودا پشێووى دروستبوو، تەقە کرا".

بەگوێرەى تۆمارە ڤیدیۆییەکان لە کاتى تەقەکردنەکەدا پشێوى لەناو ئامادەبووان دروستدەبێت و یاریگاکە بەجێدەهێڵن. 

لە پاش ئاڵۆزییەکان، شاخەوان عەبدوڵا،  رایگەیاند، ئەوانەى تەقەیان کردووە، هەر لەناو بانگەشەکاراندابوون و هەوڵیانداوە خەڵک نەگاتە سەر ئەو سەکۆیەى بۆ وتاردان ئامادەکراوە". 

 شاخەوان عەبدوڵا، دانیبەوەدانا، کە ئەوانەى تەقەیان کردووە کادرى حیزبەکەى بوون و وتیشى "تەقەکردن دیاردەیەکى ناشارستانییە و لێکۆڵینەوە دەکەن".

2025-10-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.