ئاوی گەرم لەگەڵ ئەم پێکهاتەیە تێکەڵ بکە زەهایمەر لەخۆت دووربخەرەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی توێژیەنەوەیەکی نوێ، خواردنەوەی زەیتی زەیتون لەگەڵ ئاوی گەرم تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 28% کەم دەکاتەوە.
ماڵپەڕی (lebanon24) توێژیەنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "خواردنی نیو کەوچک زەیتی زەیتون لەگەڵ ئاوی گەرم ئەگەر ڕۆژانە بخورێتەوە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەبیرچوونەوە دەبێت بەجۆرێک بەڕێژەی 28% ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە".
ئەم توێژینەوەیە لەسەر زیاتر لە 92 هەزار کەس لەماوەی 28 ساڵدا ئەنجامدراوە و دەرەنجامەکانی ئاماژە بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی زەیتی زەیتوون دەکەن لە پاراستنی تەندروستیی مێشک و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە.
پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن سوود لەم دۆزینەوەیە ببینرێت و زەیتی زەیتوون وەک بەشێک لە سیستمێکی خۆراکیی تەندروست بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی مێشک لە درێژخایەندا.
|