هۆکاری دروستبوونی دومەڵی بنباڵت ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەهۆی مەترسی دروستبوونی دومەڵ لە بناڵ و گەڕاندنەوەی بۆ شێرپەنجە؛ پزیشکێکی پسپۆڕی گشتی باسی چارەسەرەکەی دەکات.
د. حەسەن قەرەداغی، پزیشکی پسپۆڕی گشتی، باسی لە هۆکارەکانی دومەڵی بنباڵ دەکات و چارەسەرەکانیشی بەم شێوەیە خستووەتە روو:
هۆکاری دومەڵی بنباڵ چ بەکتریایەکە؟
دومەڵی بنباڵ هۆکارەکەی بەکتریایەکە بەناوی ستافیلۆکۆکەس، لەکاتی دروستبوونیدا کێم لە بنباڵدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی سووربوونەوە، خوران و ناڕەحەتی.
نیشانەکانی دومەڵی بنباڵ چین؟
بە گشتی ئەو کەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت، لە دەوروبەری دومەڵەکەدا هەست بە ئازار دەکات، هەروەها شوێنی دومەڵەکە پەمەیی دەبێت و بڵق دەکات، هاوکات دومەڵەکە کێمێکی زەردباوی لێدێتە دەرەوە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لەوانەیە کەسەکە تای بەرزببێتەوە و بە بەردەوامی ئەو شوێنەی بخورێت.
چین ئەو هۆکارانەی مەترسیی تووشبوون بەم دومەڵە زیاددەکەن؟
لابردن و تاشینی موو هۆکارێکە بۆ کردنەوەی دەرچەیەک بۆ چوونەناوەوەی بەکتریا
ئەگەر کەسێک پاکوخاوێنی بنباڵی رانەگرێت لاوازیی بەرگرییش هۆکارێکی دیکەیە.
چۆن چارەسەردەکرێت؟
خاوێنکردنەوەی شوێنی دومەڵەکە بە پاککەرەوەی دژە بەکتریا و نابێت هەوڵی تەقاندنی دومەڵەکە بدرێت.
هەندێجار لەرێگەی نەشتەرگەییەوە پێویستە دومەڵەکە لاببرێت، هەروەها ئەگەر هەستت بە هەبوونی دومەڵکرد، سەردانی پزیشک بکرێت.
|