نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لەسەر کەمئاوی کە زەنگێکی مەترسیدارە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ تورکیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، موقتەدا سەد، سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە لەمیانی نوسراوێکدا لە پلاتفۆڕمی "ئێکس"دا دەڵێت "ڕوون و ئاشکرایە قەیرانی کەمئاوی جیهانی گەیشتوەتە عێراقی خۆشەویستمان و زەنگی مەترسی لێدراوە بەتایبەت لەگەڵ سەرەتای کەمبونەوەی یەدەگی ئاو لە عێراق، جگە لە کەمی بڕی بارانبارین و کەمبونەوەی ئاوی ڕووبارەکان".
سەدر نوسیویشیەتی "مەترسیەکان دیارن و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەوە خێراتر بکەن، وەک کردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیای دراوسێ بکەن بۆ زیادکردنی پشکی ئاو".
ئەو سەرکردە شیعەیە ئاماژە بەوە دەکات، رێوشوێی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاو، وەک دروستکردنی "بەنداو لە ناوچە گونجاوەکان، دروستکردنی خەزنەی ئاو، هەروەها سزادانی ئەوانەی ئاو بەفیڕۆ دەدەن".
ئەو کە هەڕەشە دەکات و لە نوسراوەکەیدا وتووشیەتی "گەلی عێراق بەهۆی بێ کارەبای و قەیرانەکانی دیکەوە دەناڵێنن، ئەگەر قەیرانی ئاویشی بێتەسەر لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانە".
"مەبن بەو کەسانەی گەلەکەیان لەبیری کردوون، چونکە هیچ کاتێک نامێنیتەوە بۆ پەشیمانی". موقتەدا سەد، سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە