نها زانیاریی نەبیستراو لە سەر گیانلەدەستدانی سکرتێرەکەی فاروقی مەلا مستەفا ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی دوێنێ، "زانیار هیوا مستەفا" سکرتێری سەرمایەداری دیاری شاری سلێمانی، فاروقی مەلا مستەفا بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە خۆکوژی بووە و رەنگە نامەیەک بێتاقەتی کردبێت.
شەوی رابردوو زانیارهیوا مستەفا، سکرتێری سەرمایەداری دیاری شاری سلێمانی فاروقی مەلا مستەفا بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا، لەوبارەیەوە نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت دا بە نها نیۆزی راگەیاند، رووداوەکە خۆکوژی بووە و فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوە.
نەقیب سەرکەوت لە بارەی هۆکاری خۆکوشتنەکەی رایگەیاند، رەنگە نامەیەک بێتاقەتی کردبێت و مەرج نییە ئەگەر کەسێک دۆخی مادی ومەعنەوی باش بوو بیر لە خۆکوشتن نەکاتەوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، بە پێی بەڵگەکانی تاوان ،کاتێک تیمەکانی مکافحە چوونەتە سەر رووداوەکە ، بە تەنیا بووە و هیچ کەسێکی لەگەڵدا نەوبوە ، وتیشی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
|