لە سەر داوای یەکێتیی بەغدا بریارێکی هەستیاری دا
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،رایگەیاند، دوا بە دوای هەوڵەکانمان بۆ بنەبرکردنی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین ،وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە لادانی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی راژەكەی بۆ بەغدا.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە میدیای یەکێتیی راگەیاند: دوابەدوای هەوڵەكانمان لەسەردانی كردنی خانەقین و ناردنی نوسراوی رەسمی بۆ وەزیری ناوخۆی عیراق و دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لەبارەی بوونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین، عەبدلئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بەلابردنی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی راژەكەی بۆ بەغدا.
وتیشی"پەیوەندییمان بە بەڕێوەبەری گشتی نفوسی دیالەوە كرد، جەختمان كردەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەری نوێ بنەبڕی بەرتیل و گەندەڵی بكات و هاوسەنگی رابگرێ لە خانەقین كە ناوچەیەكی هەستیارە."
|