جیهان

سزایەکی قورس بەسەر ئێران دا سەپێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهۆی هەماهەنگیکردن لە گواستنەوەی 100 ملیۆن دۆلار، دراوی دیجیتاڵی بەدەستهاتو لە فرۆشتنی نەوت، ئەمریكا سزایەکی قورسی بە سەر ئێراندا سەپاند وسەرچاوەی دارایی هێزە چەکدارەکانی وشک دەکات .

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دو سەرمایەداری ئێرانی و زیاتر لە دوازدە کەسایەتی  لە هۆنگ کۆنگ و ئیمارات سزادا، بەهۆی هەماهەنگیکردن لە گواستنەوەی 100 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵی بەدەستهاتو لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە قازانجی حکومەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران.

لە راگەیەندراوەکە دا هاتوە، دو هاوڵاتی ئێرانی بە ناوەکانی عەلیڕەزا درەخشان و ئارش ئیستەکی عەلیوەند، ئاسانكاریان كردوە بۆ  کڕینی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵییان کە لە فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە بەدەستهاتوە.

جۆن کەی هێڕلی، یاریدەدەری وەزیری خەزێنە بۆ کاروباری تیرۆر و زانیاری دارایی رایگەیاندوە، "بەردەوام دەبێت لە پچڕاندنی ئەو سەرچاوە داراییە سەرەکیانەی کە پارەی پڕۆگرامەکانی چەک و چالاکییە وێرانکەرەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە دابیندەکەن".

هەروەها لەو فەرمانەدا هاتوە کە، "ئێران هەرگیز ناتوانێت ڕێگەی پێ بدرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات یان پەرەی پێ بدات".

 
2025-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.