دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەند كرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بە 142 دەنگی ئەرێنیی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەند كرا.
ئەمرۆ هەینی 12ی ئەیلولی 2025 كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین كرا و رەشنوسی پێشنیازی فەرەنسا و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستین - ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی لەو رەشنوسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.
رەشنوسەكە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.
ئەگەر پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەریەکە لە ئیـ.ـسرائیل و فەلەسـ.ـتین دەبنە خاوەنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەو ناوچە پیرۆزانەی دەکەونە نێوان سنووری هەردوو وڵاتەکەوە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێریی دەکرێن.
وەک کاردانەوەیەک سەبارەت بە بڕیارەکە دانی دانـ.ـۆن نوێنەری ئیـ.ـسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، “ئەمە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی جەنگ و تێکدانی دانوستانەکان”.
بڕیارە لە 22 ی ئەم مانگەش كۆبوونەوەیەكی دیكەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین بەڕێوبچێت و ئیمانۆێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وەك دەوڵەتێكی رەسمی ناوی فەلەستین بهێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، هەرگیز دەوڵەتی فەلەستین دروست نابێت، ئەم خاکە، خاکی ئێمەیە."
|