جیهان

ترەمپ داوا دەکات بکوژی چارلی لە سێدارە بدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئه‌مریكا  ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانی FBI تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیركی چالاكوانی ڕاستڕه‌ویان ده‌ستگیركردوه‌. لەبارەی باجیشەوە هەرەشە لە دادگاکان دەکات و دەڵێت "باجە گومرگییەكان پرسێكی ئاسایشی نەتەوەیین".

دۆناڵد تره‌مپ له‌ لێدوانێكدا به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاندوه‌، "له‌لایه‌ن كه‌سێكی زۆر نزیكه‌وه‌، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیرك ڕاده‌ستی تیمه‌كانی FBI كراوه‌".

ترەمپ لە میانی قسەکانیدا هەرەشە لە دادگا دەکات و دەڵێت "باجە گومرگییەكان پرسێكی ئاسایشی نەتەوەیین و، ئەگەر دادگا بر یاری هەڵوەشاندنەوەیان بدات دەكەوینە دۆخێكی سەختەوە.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا و وەستانی جەنگ لە ئۆکراین، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: سەبرمان لەگەڵ پۆتین تەواو بووە، بۆیە لە كەرتەكانی نەوت و بانكیدا، سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنین.

 چارلی كیرك، چالاكوانێكی دیاری لایه‌نگری تره‌مپ بو كە لە كاتی به‌شداریكردنی له‌ دیبه‌یتێكی گشتیدا له‌ زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی یوتا له‌ ڕۆژئاوای ئه‌مریكا، به‌ گوللـه‌یه‌ك كه‌ له‌ ملی درا، كوژرا.

 

 

2025-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.