جیهان

شوێنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران دۆزرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراو، له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە کە لە شەڕی 12 ڕۆژه‌ لەگەڵ ئیسرائیلدا، کراونه‌تە ئامانج.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ته‌واوی ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراویان له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە کە لە شەڕی 12 ڕۆژه‌ لەگەڵ ئیسرائیلدا، به‌ ئامانج گیران.

عەباس عێراقچی دەشڵێت "ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هەڵسەنگاندن بۆ شوێن و چۆنیه‌تی گه‌یشتنیان به‌و ماددانه‌ دەکات."

هێرشی 12 رۆژەی ئیسرائیل چارەنوسی 400 کیلۆ لە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی بە نادیاری هێشتووەتەوە بەرپرسانی ئێرانیش لە بارەیەوە لێدوانی جیاواز دەدەن. ئیسرائیل و ئەمریکاش دەڵێن، زیانی تەواویی بە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیشتووە و هێرشەکان توانای ئەتۆمیی ئێرانی بۆ چەندین ساڵ دواخستووە.

 
2025-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.