سنووری نێوان دوو وڵات داخرا و هێزێکی زەبەلاح رەوانە کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
دوای هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی رووسی بۆ سه‌ر ئاسمانی ناوچەکە، پۆڵەندا 40 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی دەکات، ڕووسیاش داوا لە پۆڵەندا دەکات پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی سنوور لەگەڵ بیلاڕووس بکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ئەیلوولی 2025 پۆڵەندا، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ مانۆڕه‌كانی ڕوسیا له ڕۆژئاوای 2025 له بێلاڕوسیا و بەزاندنی ئاسمانی ناوچەکە، لە لایەن درۆنی رووسیاوە، 40 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی پۆڵەندا کرا.
جیساری تۆمچیك جێگری وه‌زیری به‌رگری پۆڵندا، پشتڕاستیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆی بۆ مه‌شقه‌كانی "ڕۆژئاوای 2025" ئاماده ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ده‌بێت سوپای پۆڵندا و هێزه‌كانی ناتۆ ئاماده‌بن وه‌ڵامی گونجاویان بده‌نه‌وه.دەشڵێت "جه‌نگی ئۆكرانیا له‌م ناوچه‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه، بۆیه سوپای پۆڵندا خۆی بۆ ئه‌م سیناریۆیه ئاماده ده‌كات."
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی بیلاڕووسیا بڕیاری داخستنی سنوورەکانی پۆڵەندای بە "ناڕەوا و دژ بە بەرژەوەندیی گەل" وەسف کرد.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵندا كرد "به وردی بیر له ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه و به زوترین كات پێیدا بچنه‌وه.
|