کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی ئەمەریکا لە نزیک ئێران جێگیر دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی ئەمەریکا لە نزیک ئێران جێگیرکرا، بالێۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" جێگیربونی کەشتییەکە بۆ ئاسایش و سەقامگیری دەریایی ناوچەکە دەگەڕێتەوە".
پێنجشەممە 11ی ئەیلول باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە لە ئەکاونتی X ی خۆیدا بڵاویکردەوە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Nimitz ئەمەریکی دوای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی لە دەریای عەرەبی لە نزیک عومان، گەیشتووەتە کەنداو و لە نزیک ئێران جێگیربووە.
باڵیۆزخانەکە دەشڵێت"بوونی کەشتییەکەو لە کەنداوی عەرەبی پابەندبوونی هێزی دەریایی ئەمەریکا بە ئاسایش و سەقامگیری دەریایی ناوچەکە نیشان دەدات."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشێکی دوبارە دەکات بۆ سەر ئێران ئەگەر تاران ئامادە نەبێت دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەبێت.
|