نەتانیاهۆ هەڕەشەی وێرانبوون لە قەتەر دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، قەتەرو ئەو وڵاتانەی داڵدەی تیرۆرستانیان داوە لەبەردەم دوو بژاردەدان؛ دەریان بكەن یان رادەستی دادگایان بكەن، "نەیكەن ئێمە دەیكەن".
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دایە قەتەر و خستنیە بەردەم یەكێك لە دوو بژاردەوە لەپەیامێکدا وتی "بە قەتەر و هەموو ئەو وڵاتانەی کە تیرۆریستانیان داڵدە داوە دەڵێم؛ یان دەریان بکەن یان راپێچی دادگايان بكەن، ئەگەر نەیكەن، ئێمە دەیکەین".
وتیشی "سبەی پێنجشەممە (11)ی ئەیلولە، ئێمە ئەم بەروارەمان لەیادە، لەو رۆژەدا تیرۆریستان ترسناکترین کۆمەڵکوژییان لەسەر خاکی ئەمریکا ئەنجامدا لەدوای دامەزراندنی ئەمریکاوە، ئێمەش (11)ی ئەیلولی خۆمانمان هەیە، (7)ی تشرینی یەکەمی 2023ـمان لەبیرە، لەو رۆژەدا تیرۆریستان ترسناکترین کۆمەڵکوژییان لەدژی گەلی جولەکە ئەنجامدا لەدوای هۆلۆکۆستەوە".
"ئێمە بەتەواوی ئەو کارەمان کرد کە ئەمریکا کردی کاتێک تیرۆریستانی قاعیدەی لە ئەفغانستان كردە ئامانج و ئوسامە بن لادنی لە پاکستان کوشت، ئێستا وڵاتانی جیهان ئیدانەی ئیسرائیل دەکەن، پێویستە شەرم لە خۆیان بکەن". سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وا دەڵێ
|