جیهان

تورکیا هەڕەشەکەی جێبەجێکرد و گەورەترین گورز لە ئیسرائیل دەدەن

نها نیوز – هەواڵەکان

گەورە ڕاوێژکارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "بۆ ئەو سەگە ئیسرائیلە زایۆنییە؛ وڵاتەکەت لەسەر نەخشە دەسڕینەوە".

ئۆکتای سارال، گەورە ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی مێیر مەسری، مامۆستای زانكۆی عیبری لە قودس و پسپۆڕی سەربازی ئیسرائیلی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بەمزووانە تورکیا، ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەسڕینەوە".

سارال کە پەیامەکەی بەنوسراو بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت "بۆ ئەو سەگە ئیسرائیلییە زایۆنییە، دیارە کە تورکیا و گەلی تورک ناناسێت، بەم زووانە جیهان بە نەهێشتنتان لەسەر نەخشە دەحەوێتەوە، ئەگەر دەشپرسیت کێ ئەوە دەکات؟ ئەوە ئەو دەوڵەتە دەیکات کە دەتانەوێت سبەینێ هێرشی بکەنە سەر".

ئەم وەڵامی گەورە ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان دوای ئەوە هات کە مێیر مەسری، مامۆستای زانكۆی عیبری لە قودس و پسپۆڕی سەربازی دوای هێرشەکەی دوێنێی سەر قەتەر لە چەند پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕی (ئێكس) ڕایگەیاند، ئامۆژگاریم بۆ ئەردۆغان ئەوەیە، كە سەیری دەورووبەرت بكە! ئەمڕۆ قەتەر و سبەینێش تورکیا، ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت.
 
2025-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.