جیهان

تورکیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

گەورە ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل دەکات لەسەر نەخشە، ئەویش لە وەڵامی ئەکادیمییەکی ئیسرائیلی کە دوای هێرشەکەی سەر قەتەر ڕایگەیاندبوو سەرەی تورکیاش دێت.

چوارشەممە 10ی ئەیلول ئۆکتای سارال، گەورە ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەم زووانە تورکیا، ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەسڕێتەوە.

سارال لە وەڵامی مێیر مەسری، مامۆستای زانكۆی عیبری لە قودس و پسپۆڕی سەربازی ئیسرائیلی پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “بۆ ئەو سەگە ئیسرائیلییە زایۆنییە، دیارە کە تورکیا و گەلی تورک ناناسیت، بەم زووانە جیهان بە نەهێشتنتان لەسەر نەخشە دەحەوێتەوە، ئەگەر دەشپرسیت کێ ئەوە دەکات؟ ئەوە ئەو دەوڵەتە دەیکات کە دەتانەوێت سبەینێ هێرشی بکەنە سەر”.

ئەم وەڵامەی گەورە ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان دوای ئەوە هات کە مێیر مەسری، مامۆستای زانكۆی عیبری لە قودس و پسپۆڕی سەربازی دوای هێرشەکەی دوێنێی سەر قەتەر لە چەند پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕی (ئێكس) ڕایگەیاند، ئامۆژگاریم بۆ ئەردۆغان ئەوەیە، كە سەیری دەورووبەرت بكە! ئەمڕۆ قەتەر و سبەینێش تورکیا، ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت.

 
2025-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.