جیهان

ترەمپ یەكەم كاردانەوەی دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا لەیەكەم پەیامی دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس لە دەوحەی قەتەر، رایگەیاند، پێم وتن ئەمە دوا مۆڵەتیانە و پێویستە پێشنیارەكە قبوڵ بكەن".

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دوای هێرشەكان، لەپەیامێكدا لە تروس ڕایگەیاند، پێم وتن ئەمە دوا چانسیانەو پێویستە پێشنیارەكە قبوڵ بكەن".

جەختیش دەكاتەوە، كە پێشتر ئاگاداری كردونەتەوەو گوێیان لێنەگرتوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئیسرائیل بە فەرمی بە ئامانجگرتنی چەند سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماسی لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەڕ ڕاگەیاند.

 
2025-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.