جیهان

تورکيا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و هێرش دەستپێدەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان ئاماژە بەوە دەدەن، تورکیا لەڕێگەی میتەوە لە سوریا بناغەی پلانێکی هێرش دادەنێت بۆسەر ناوچەکانى هەسەدە، بەبیانووى ئەوەى گوایە ئەو هێزە لەسەر سنوورەکانیان چەکی قورسیان داناوە.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە "تورکیا لەڕێگەی میتەوە لە سوریا بناغەی پلانێکی گڵاو دادەنێتن چەند هەنگاوێکیشى بۆ ئەو مەبەستە ناوە".

سەرچاوەکان رونیشیانکردووەتەوە "لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان بۆ بناغەی شەڕێکی نوێ ئامادە دەکەن، بە پڕوپاگەندەی ناڕاستی وەک گوایە هەسەدە لەسەر سنورەکانیان چەکی قورسی داناوە، دەیانەوێت فشارەکان زیاتر بکەن و ڕای گشتی بۆ هێرشەکان ئامادە بکەن".

راشیانگەیاندووە "لەلایەکی دیکەوە تورکیا بە هەماهەنگیی میت هەوڵ دەدەن بە ناوی عەشیرەتە عەرەبەکانەوە چەتەکان و گرووپی دیکە ڕێکخستن بکەن و بەشداری هێرشەکان بکەن".

هەربەپێی راپۆرتی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، تورکیا لە سوریا هێزێکی داگیرکەرە و هیچ ڕەوایەتییەکی نییە. ئەم قۆناغە بۆ سوریا گەورەترین مەترسی دەوڵەتی تورکە. بە هەموو ڕێ و ڕێبازەکانی دەستوەردان لە کێشەکانی سوریا دەکات. نەک بۆ چارەسەری بەڵکو بۆ قووڵکردنەوەی ئاڵۆزی و دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ هەموو شتێک دەکات.

پەیوەست بە هۆکارەکەشەوە، سەرچاوەکان وتووشیانە "بۆ ئەوەی گەلانی کورد و عەرەب لەبەرامبەر یەک بوەستنەوە هەموو فێڵ و تەڵەکەیەک ئەنجام دەدات. سەرەڕای ئەم کارە گڵاو و قێزەونانە، لە قسەکانی هاوپەیمانی (کورد – تورک – عەرەب) پاشەکشە ناکەن".

 
2025-09-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.