حکومەتی بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا دارما
نها نیوز - هەواڵەکان
پەرلەمانی فەرەنسا بە 364 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 194 دەنگی نەخێر، متمانەی لە فرانسوا بایرۆ سەرۆکوەزیران سەندەوە.
پلانه‌كه‌ی فڕانسوا بایرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕِه‌نسا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی گشتی وڵاته‌كه‌ی به ملیاره‌ها دۆلار ڕه‌خنه‌ی توندی لێگیراوه، شكستیهێنا و له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌رگیرایه‌وه.
فڕانسوا بایرۆ كه نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به كاركردن و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا كرد، دوای ده‌نگدانی په‌رله‌مان، پێویسته ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
چاوەڕوان دەکرێت، سبەی سێشەممە، فرانسوا بایرۆ دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکێشی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکوی وڵاتەکە بکات.
پێشتریش پەرلەمانی فەرەنسا بەهۆی ناکۆکی لەسەر یاسای بودجەی 2025 متمانەی لە کابینەی میشێل بارنیێی سەرۆکوەزیران وەرگرتەوە.
|