کوردستان

وادەی راگەیاندنی لیستی مووچە ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای  ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی  بە مەرجی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەگەر رێکارەکان تەواو بێت سبەی لیستی مووچە رادەگەیەندرێت، و مووچەش لە ماوەی 3-5 رۆژدا دابەشدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی نها، ئەمڕۆ نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای تەوابوونی رێکارەکان هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێتەوە و 120 ملیار دینارەکە دەنێرێت، ئەگەر تا سبەی ئەم رێکارانە کۆتایی بێت، مووچەی مانگی شەش خەرجدەکرێت و سبەینێ لیستی مووچە رادەگەیەنرێت.

لقی هەولێری بانکی ناوەندیش لەو بارەیەوە رایگەیاند،پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لە بەردەستیاندا هەیە و هەرکاتێک بڕیاربدرێت دەیخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندووە: لیستی مووچە ئامادەیە و هەرکاتێک پارە گەیشت بڵاویدەکەینەوە و مووچەش لە ماوەی 3-5 رۆژدا دابەشدەکرێت.

دوێنێ سێشەممە 26ی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی وەزیران عێراق بە مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی داوە و لیژنەیەکی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە یاساییەکانی پەیوەست بە داهاتی نانەوتی پێکهێنا.

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.