جیهان

گڵۆپی شەڕ بۆ ئەمریکا هەڵکرا

نهانیوز-هەواڵەکان 

ڤەنزوێلا  لە بەرامبەر ئەو کەشتییە جەنگییانەی کە ئەمریکا بە پاساوی ڕێگرتن لە بازارگانانی مادەە هۆشبەرەکان بۆ ناوچەی کاریبی ڕەوانە کردووە، کەشتی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە سنووری ئاویی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە.

ڤلادیمێر پادرینۆ، وەزیری سوپای ڤەنزوێلا ڕایگەیاند"  دەوریەی دەریایی ڕەوانەی کەنداوی ڤەنزوێلا کراوە و کەشتی گەورەتریش سنووری ئاویی باکوور نێردراون و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بۆ ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆر ئاڕاستەکراون".

ڕۆژی دووشەممەی ڕاابردووش ڤەنزوێلا ڕایگەیاند 15 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی بۆ ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ کۆڵۆمبیا ڕەوان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

هەفتەی ڕابردووش واشنتۆن ڕایگەیاند سێ کەشتی مووشەکهاوێژی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە و بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاشکرای کرد کە جگە لەم کەشتییانە، ژێردەریایی هێرشبەریشی ڕەوانە کردووە.


7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.