کوردستان

لە هەرێم رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووتر 4ی ئەیلول لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرا بە پشووی فەرمی.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژمێری فەرمی پشووە فەرمییەكان بڵاویكردەوە، لە هەفتەی داهاتوودا و ڕۆژی پێنج شەممە 4ی ئەیلول پشوووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەكان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت.

پێشووتریش  ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووتر (4ی ئەیلول) بە بۆنەی ڕۆژەی لەدایکبوونی پێغەمبە (د.خ) لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا پشووی فەرمییە.

20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.