کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت مافی کورد لە سووریای نوێدا مسۆگەر بێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی (پەیەدە) کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت مافی کورد لە سووریای نوێدا مسۆگەر بێت.

وتیشی، "وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات".

لای خۆیەوە، شاندی پەیەدە سڵاوی مەزڵوم عەبدی-یان گەیاندە بافڵ تاڵەەبانی و پشتیوانی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە.

 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.