نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، ئێران بە دوو هێرشی تیرۆریستی لە مێلبۆرن و سیدنی تۆمەتباردەکات و دوای دەستکەوتنی بەڵگەکان، باڵیۆزی ئێران له وڵاتەکەی ده‌رده‌كات و سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دیاریده‌كات.
ئەمرۆسێشەممە 26ی ئابی 2025 ئه‌نتۆنی ئه‌لبانی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزی ئێران له كانبێرا ده‌رده‌كات و تارانی به ئه‌نجامدانی دو هێرشی دژه جوله‌كه له شاره گه‌وره‌كانی سیدنی و مێلبۆرن تۆمه‌تبار كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئوسترالیا بڕیاری داوه كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تاران ڕابگرێت ووتیشی، حكومه‌تی ئوسترالیا سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دیاریده‌كات.
لەبارەی دو هێرشی دژه جوله‌كه له شاره گه‌وره‌كانی سیدنی و مێلبۆرن ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌مانه كرده‌وه‌ی ناوازه و جددی ده‌ستدرێژیكارانه بون كه ده‌وڵه‌تێكی بیانی له‌سه‌ر خاكی ئوسترالیا ئه‌نجامیداون، ئه‌وانه هه‌وڵێك بون بۆ تێكدانی یه‌كگرتویی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندنی ناته‌بایی له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا"
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کۆماری ئیسلامی بە 'دوو هێرشی تیرۆریستی' دژی کەنیسەی ئەداس ئیسرائیل لە مێلبۆرن و چێشتخانەی لویس کۆنتینێنتاڵ لە سیدنی تۆمەتبار دەکات.
دەوڵەتی ئوسترالیا ئەحمەد سادقی باڵوێزی ئێرانی بە "نەخوازراو" ناساند و حەوت ڕۆژ مۆڵەتی بە ناوبراو و سێ بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی دا بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن.