بەغدا بۆ ناردنی مووچە مەرجی نوێی راگەیاند و هەرێمیش جێبەجێیکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا مووچە بەچەند مەرجێک دەنێرێت و لەهەوڵداین بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان.
رێباز حەملان، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق کە هاوکات راوێژکاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەریشە وتی "کۆبونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا باش بەڕێوەدەچێت و لەسەر پرسی داهاتی خاڵە سنورییەکان گەیشتونەتە رێککەوتن و تەنها داهاتی وەزارەتەکان ماوە".
ئاشکراشیکرد "پرسی نەوت و هەناردەکردنەوەی رێککەوتنی لەسەر کراوە و بەغدا مووچە دەنێرێت بە چەند مەرجێک ئێمەش لە ئێستادا هەموو هەوڵێکی خۆمان خستوەتە گەڕ و مەرجەکان جێبەجێ دەکەین، تاوەکو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت".
|