ئابوری

زانیاری لەسەر هاتنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا بوو

نها نیوز – هەواڵەکان

بە پێی نوێترین زانیارییەکان، تەیف سامی دوا قسەی لە سەر ناردنی مووچە بە هەرێم راگەیاندوە ووتوویەتی، "ناتوانم مووچە رەوانە بکەم، هەتا پرسی داهاتی نانەوتی لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلایی نەکرێتەوە."

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا رایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە شاندی حکومەتی هەرێمی کورستانی راگەیاندوە، بە پستبەستن بە بریاری 550ی ئەنجومەمەنی وەزیرانی عێراق، ئامادە نییە، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم وەربگرێت ودەبێت داهاتی نانەوتی لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلایی بکرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، ئەو 120 ملیارە تەنیا بۆمانگی 5 بووەو دەشڵێت، "تەیف سامی بە بێ گەرانەوە بۆ هەرێم، داوای سەرجەم داهاتی باج و رسومات دەکات."

 لە زانیارییەکە دا هاتووە، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم ئەو داوایەی بە پشتبەستن بە ماددەی 29ی یاسای کارگێریی عێراق رەتکردوەتەوە وجەختی لەوە کردوتەوە، بە پێی یاساکە سەرجەم داهاتی باج و رسومات بۆ هەرێم دەبێت.

هاوکات، هەرێم راشیگەیاندوە، دەتوانێت تا کۆتایی سال 120 ملیارەکە بنێرن، بەڵام بۆ کۆی داهاتەکە ناتوانن جێبەجێی بکەن.

ئەو سەرچاوەیە زیاتری خستە روو و وتی، بە دیاری کراوی حکومەتی هەرێم داوای مووچەی مانگی شەشی کردوە ، بەڵام دوا قسەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەوە بوە ، هەتا پرسی داهات یەکلایی نەکرێتەوە مووچە نانێرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کە رۆژی سێشەممە 19ی ئابی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبووە و  لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بڕیاریدا بەمەرج مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات، 72 کاتژمێر کاتی دانا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی مووچەی هەرێم و تاوەکو ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی جدی نەناوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و ڕادەستكردنی داهات، هەر جارەو بیانوویەك دەهێنێتەوە بۆ رادەستنەكردنی نەوت و داهات.
2025-08-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.