مەترسی لەسەر مووچە نەما و تورکیا بڕیاری کۆتایی دا
نها نیوز - هەواڵەکان
تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رەزامەندی دەربڕی و چاوەڕێی هەرێمە نەوت لەرێگەی سۆمۆوە هەناردە بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ میدیای پارتی راگەیاند "کۆبوونەوەکانی تیمە هونەرییەکانی عێراق و تورکیا لەبەندەری جەیهان کۆتاییان هات و تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان".
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد "ئێستا چاوەڕێی هەرێمی کوردستانن نەوت رادەست بکات و لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ وە دەست بکرێت بە فرۆشتنی".
ئاماژە بەوەش دراوە، تیمەکان تاکۆتایی ئەم مانگە لە تورکیا دەمێننەوە، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەیان نابێت چونکە "لایەنی تورکی رەزامەندی کۆتاییان نیشانداوە و پێویست بە کۆبوونەوەی دیکە ناکات".
بەوتەی ئەو سەرچاوەی وەزارەتی نەوت "ئەمرۆ نەوت رادەست بکرێت هەر ئەمرۆ دەتوانرێت دەست بەهەناردەکردنی بکرێت و سەرجەم ئەو رێکارانەی پێویست بوون تەواوکراون".
|