نها نیوز – تەندروستی
پاراستنی ئاستی شەکری خوێن بەشێوەیەکی تەندروست یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی باری دەرونییو ئاستی وزەی گشتیی، هەروەک بەرزبونەوەی ئاستی شەکری خوێن بەشێوەیەکی درێژخایەن دەتوانێت مەترسییە تەندروستیەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵو لەدەستدانی بینینو نەخۆشیی گورچیلە زیاد بکات .
ئامانج لە چارەسەری نەخۆشی شەکرە ئەوەیە کە ئاستی شەکر لە خوێندا تا دەتوانرێت لە ئاسایی نزیک بێتەوە. بەڵام ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت دەبێت وریا بیت چونکە ئەگەری زۆرە لە شوێنێکدا تووشی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن ببیت.
گرنگە هۆکاری بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بزانیت و چارەسەری بکەیت، چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی جددی.
ناوبەناو ئەڵقەی سووکی بەرزبوونەووی شەکری خوێن لە جەستەی مرۆڤدا ڕوودەدات بەڵام ئەگور کەم بوو ئەوە نابێتە هۆکاری نیگەرانی و دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت یان لەوانەیە بە ئاسانی خۆی بگەڕێتەوە باری ئاسایی پێشتر. بەڵام ئاگاداربە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەتوانێت مەترسیدار بێت ئەگەر ئاستی شەکری خوێن زۆر بەرز بێتەوە یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەرز بمێنێتەوە.
نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن
نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە زیاتر بە هێواشی لە ماوەی چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەکدا گەشە دەکەن. لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە هیچ نیشانەیەکی دەرنەکەوێت تا ئاستی شەکری خوێن زۆر بەرز دەبێتەوە. نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بریتین لە:
زیادبوونی تینوێتی و وشکبوونەوەی دەم
پێویستی بە میزکردن زۆرە
ماندوێتی
دابەزاندنی کێش بەبێ مەبەست
هەروەها نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن دەتوانێت بەهۆی نەخۆشی شەکرە بێت کە دەستنیشان نەکراوە بۆیە سەردانی پزیشکی گشتی بکە.
بە رێگەیەکی سرووشتی ئاستی شەکری ناو خوێن دابەزێنە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن WIO News بڵاوکراوەتەوە، چەندین ستراتیژ هەیە کە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ پاراستنی هاوسەنگیی شەکری خوێن، بەمشێوەیەی خوارەوە:
1ـ دوربکەوەرەوە لەتێکەڵکردنی هێلکەو نان، خواردنی هێلکە بێ نان.
2ـ خواردنی دانەوێڵەی تەواو و ئەو ئاردەی کە پەکی تێدایە.
3ـ جوڵەو ئەنجامدانی ڕاهێنانە جەستەییەکان.
4ـ دابەزاندنی کێشی جەستە.
5ـ خواردنی خۆراکی تۆرتیلای کەم کاربۆهیدرات.
6ـ خواردنی خەیارو بیبەری شیرین (دەلوجە).
7ـ دورکەوتنەوە لەبەکاربردنی بڕێکی زۆر چەوری.
8 میوە کە شەکری خوێن بەرزناکەنەوە
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و ناتوانن بە دڵی خۆیان میوەکان بخۆن یان ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن و خۆیان لە خواردنی شەکر بەدوورگرتووە دەتوانن سوود لەم 8 میوەیە وەرگرن کە نابنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن.
بەپێی توێژینەوەکان تووشبووانی شەکرە دەتوانن ئەم 8 میوەیە بخۆن.
1. شاتووی ڕەش
شاتووی ڕەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر و ڕێژەیەکی کەم شەکری تێدایە.
2. کیوی
کیوی ڕیشاڵ و کاربۆهێدراتی تێدایە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
3. قەیسی
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانی A و C، بەڵام کاتێک وشکدەکرێتەوە دەبێتە خواردنێکی شەکردار و زیانی هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە.
4. ئەناناس
سەرچاوەیەکی باشە بۆ مەنگەنیز و ڤیتامین سی، بەڵام دەبێت بە تازەیی بخورێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن.
5. شووتی
دەوڵەمەندە بە ئاو و لایکۆپین و ڤیتامین A و C و نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن.
6. گێلاس
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن سوود لە خواردنی وەربگرن.
7. سندی
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و فۆلەیت و تامێکی خۆشی هەیە و نابێتە هۆی زیادبوونی ئاستی شەکری خوێن.
8. پاپایا
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکان، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری لە هەندێک کەسدا.
ئەم میوانە دەتوانن تووشبووانی شەکرە سوودی لێوەربگرن بەڵام دەبێت ئاگادربن و زیادەڕۆیی نەکەن لە خواردنیدا چونکە زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی ئەم میوانە ڕەنگە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر گۆڕانکاری ئاستی شەکری خوێن و باشتریش وایە بۆ خواردنی هەریەک لەم میوانە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت